كه‌ی ئه‌م شەپۆڵی باران بارینه‌ كۆتایی دێت

10/12/2019 - 16:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لەمشەوەوە كاریگه‌ری ئه‌و شەپۆلێکی باران بارین كه‌رووی لەهەرێمی کوردستان کردوو کەم دەبێتەوە.

ئەژی چەتۆ، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند "لە ئەمشەوەوە کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانە رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە کەم دەبێتەوە، هەروەها بۆ رۆژانی دیکەش پێویستە چاوەڕوانی پێشبینیەکان بکەین".

سەبارەت بە رێژەی باران بارینیش ئەژی چەتۆ وتی "ئەمساڵ بەگشتی رێژەی باران بارین تاوەکو ئێستا باش بووە و زۆرترین رێژەی بارانیش لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بووە".

باسی لەوەشکرد "رێژەی باران بارین گۆڕانکاری بەسەردا دێت بۆیە ناتوانین رێژەیەکی دیاریکراو بخەیەنە روو".