وادەی دابەشکردنی موچەی توێژیك ڕاگەیەندرا

11/12/2019 - 17:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بڕیارە سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی دووەمی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشبکرێت.


بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن لە ئاگاداریەکدا داوا لە بەڕیوەبەری قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەکەی دەکات،کەسەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکات بەمەبەستی وەرگرتنی موچەی مانگی یانزەی وانەبێژان.

لەئاگاداریەکەدا هاتوە،"ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرە بەڕێزەکان دەکەین ڕۆژی یەك شەممە بەرواری ۱٥ ؍ ۱۲ ؍ ۲۰۱۹ سەردانی ژمێریاری بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی کرێی وانە بێژی مانگی ۱۱ ؍۲۰۱۹".