ئه‌مڕؤ ئه‌م شوێنه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرێت

12/12/2019 - 09:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

رۆژی دوو شه‌ممه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌كراو به‌پێی زانیاریه‌كانیش دوێنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان موچه‌ وه‌رده‌گرێت و ئه‌مڕۆ پێنج شەممەش موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.

به‌ پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ دوێنێ چوارشەممە، مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەش كراو و بەپێی زانیاریه‌كانی كوردیو ئه‌مڕؤ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٢ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.

شایه‌نی باسه‌ ئەمساڵ حكومه‌تی هه‌رێم تەنها 8 مووچەی دابەشكردووە و پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ ته‌نها یەك مووچەی دیكە دابەشبكرێت و چارەنوسی سێ‌ مووچەی ئەمساڵیش دەچێتەوە سەر هەمان چارەنوسی موچە دابەشنەكراوەكانی حكومەتی ڕابردوو.