هەرێم ڕۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت

12/12/2019 - 10:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


وەزیری نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت: بەغدا لەگەڵ هەرێم رێككەوتوە سەقفی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم رۆژانە 450 هەزار بەرمیل بێت، چونكە كاریگەری لەسەر پشكی عیراق لە رێكخراوی ئۆپێك دەكات.

 

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی "سەباح"ی نیمچەفەرمی ڕایگەیاند: هەردوو حكومەتی ناوەند و هەرێم سورن لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان بەتایبەتی دۆسێی نەوت و بۆ ئەوەش رێككەوتن كرا و پابەندبونەكانی هەردوولا بەرانبەر یەكتری دیاریكران.

 

ئەوەشی خستەڕوو: بەرهەمی رۆژانەی نەوتی هەرێم لەدەوروبەری 450 هەزار بەرمیلدایە و زۆرینەی هەناردە دەكرێت، بەڵام رێككەوتن لەسەرئەوەكراوە كە سەقفی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم 450 هەزار بەرمیل بێت و 250ی رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت، چونكە ئەوە كاریگەری لەسەر پشكی عیراق لە رێكخراوی ئۆپێك دروستدەكات.

 

لەسەر كاتی جێبەجێكردنی ڕیًَككەوتنەكە، وەزیری نەوتی عیراق ووتی: رێكەوتنەكەی بەغدا و هەرێم لە 1-1-2020ەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.