سیستەمی ئەلیكترۆنی بۆ جیاكردنەوەی دەنگەكان لەهەڵبژاردنی داهاتوو ڕەتدەكرێتەوە

12/12/2019 - 10:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: پاش ئەوەی سیستەمی ئەلیكترۆنی شكستی هێنا و دەركەوت كە دەكرێت یاری بە دەنگی هاوڵاتیان بكرێت، ئەو ڕێگەیە بۆجیاكردنەوەی دەنگەكان بۆ دەنگدەران رەتیدەكەینەوە.


هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: دەیانەوێت سیستمە ئەلیكترۆنیە پڕ ساختەكاریەكەی رابردو بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتو بمێنێت.

 

هەروەخا ووتیشی: زۆربەی ئەو فراكسێۆنانەی لە هەڵبژاردنی ڕابردوی پەرلەمانی عێراق سودمەندبون لە ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان بە شیوەی ئەلیكترۆنی داوا دەكەن لە یاسای هەڵبژاردنەكان هەمان ئالیەت بمێنیتەوە و داكۆكی لە سیستمی ئەلیكترۆنی دەكەن لە كاتێكدا زۆر وڵاتی پێشكەوتو وازیان لەم جۆرە ژماردن و جیاكردنەوەیە هیناوە و گەراونەتەوە سەر ژماردن بەدەست.

 

ئەوەشی خستەڕوو: ئەوانەی دەیان هەزار دەنگی هاوڵاتیانی عیراقیان ساختە كرد و كڕین و فرۆشیان بە ئیرادەی خەلكەوە كرد هێشتا دەیانەوێت ئەو مۆدێلە پڕ ساختەكاریە بەردەوام بێت .

 

ووتیشی: ئێمە دژی جیاكردنەوە و ژماردنی ئەلیكترۆنین و ئەمەی خوارەوە راگەیەندراوێكمانە لەو روەوە ، ئەگەر لە پەرلەمان ئەو برگەیە تێبپەرێت هەڵویستی ترمان دەبێت.