ئێران لەگەرمەی خۆپیشاندانەكاندا،بنكەیەكی مووشەكی بالستیكی لەعێراق دامەزراندووە

12/12/2019 - 10:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


ژمارەیەك بەرپرسی هەواڵگریی ئەمریكا ڕایدەگەیەنن: ئێران لە گەرمەی خۆپیشاندان و پشێوییەكانی دوو مانگی رابردوودا بنكەیەكی مووشەكی بالستیكی لە عێراق دامەزراندووە و ئامانجیش لێی هەوڵەكانی تارانە بۆ تۆقاندنی وڵاتانی ناوچەكە و سەپاندنی هەژموونی خۆی.



ژمارەیەك بەرپرسی هەواڵگریی ئەمریكا بە رۆژنامەی (نیویۆرك تایمز)ی ئەمریكییان راگەیاند: ئێران لە گەرمەی خۆپیشاندان و پشێوییەكانی دوو مانگی رابردوودا بنكەیەكی مووشەكی بالستیكی لە عێراق دامەزراندووە كە ئەو مووشەكانە هەڕەشەن لەسەر سەربازانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕست و هاوپەیمانەكانی واشنتن لە ناوچەكە، لەوانەش ئیسرائیل و سعودیە.




ئەو ژمارە بەرپرسەی هەواڵگریی ئەمریكا ئەوەشیان خستەڕوو:"ئێران خەریكی شەڕێكە لە سێبەردا".

 

لەسەر هەمان پرس، ئەلیسا سلۆتكین نوێنەری دیموكراتەكان و ئەندامی لیژنەی هێزە سەربازییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، ڕایگەیاندووە: بەداخەوە بەهۆی پشێوی و ئاڵۆزییەكان لە حكومەتی ناوەندیی عێراق، ئێران دەتوانێ سوود لەو نائارامییانە وەربگرێ كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە دروستبوون.