بەڤیدیۆ... تەرمی یەكێك لەو خێزانەی لەئێران سووتێنران، لە سلێمانی بەخاك سپێردرا

12/12/2019 - 11:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 



ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی یەكێك لەئەندامانی ئەو خێزانەی لەلایەن باندێكەوە لەئێران سووتێنران، لەگۆڕستانی سەیوان لەشاری سلێمانی بەخاك سپێردرا.

 

درەنگانێكی شەوی رابردوو لە رێی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە تەرمی چیا ناسر كە یەكێك بوو لەئەندامانی ئەو خێزانەی لەلایەن باندێكەوە لەئێران سووتێنران گەیەنرایەوە هەرێمی كوردستان و بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 12-12-2019، 2019 تەرمی چیا ناسر كە یەكێك بوو لەئەندامانی ئەو خێزانەی لەلایەن باندێكەوە لەئێران سووتێنران، لەگۆڕستانی سەیوان لەشاری سلێمانی بەخاك سپێردرا.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە ڕۆژی 5-12-2019، خێزانێكی شاری هەڵبجە بەمەبەستی سەردانی پزیشك سەردانی ئێرانیان كردو دواتر لە لایەن باندێكەوە بەبیانووی دابینكردنی شوێنی نیشتەجێكردن بۆیان، دوای بردنیان بۆ خانوویەك و دەرمانخوارد كردنیان، سووتێنران (جگە لە عەزیمەی دایكی چیا)، لەو كاتەشەوە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشكیدابوون.