د.شێركۆ جەودەت: گەندەڵی لەداعش و تیرۆر ترسناكترە

12/12/2019 - 11:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: قەبارەی گەندەڵی لە هەرێم ئەوەندە گەورەیە بە تاك ناتوانرێت ڕوبەڕوی ببینەو گەندەڵی لەداعش و تیرۆر ترسناكترە.

 


د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: قەبارەی گەندەڵی لە هەرێم ئەوەندە گەورەیە بە تاك ناتوانرێت ڕوبەڕوی ببینە، بەڵكو دەبێت كۆ دەنگی بۆ دروست بكرێت و هەموان پێكەوە ڕوبەڕوی ببینەوە.

 

هەروەها ووتیشی: گەندەڵی هەرێمی بەرەو چەقبەستوی بردوەو بوەتە حاڵەتێك كە لە داعش و تیرۆر بۆ سەر ژیان و حاڵی هەرێم مەترسیدارترە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: دەبێت حكومەت ئەو دیاریدە ناشرینانەو داهاتی شاراوە لە نەوت گاز چارەسەر بكەن و ئەو مودیرعام و كەس و لایەنانە پێویستە لێپیرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت كە دەستیان لە گەندەڵیدا هەیە، ئەگەر لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوان نەكرێت كەواتە چی كراوەو چی دەكرێت.