كۆیە... زیندانیانی سیاسی گردبونەوە

14/12/2019 - 12:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەك لە زیندانیانی سیاسی كۆیە دژی بڕینی موچەكانیان لەژێر ناوی چاكسازی گردبونەوەو هۆشداریش دەدەنە حكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 14-12-2019، ژمارەیەك لە زیندانیانی سیاسی كۆیە دژی بڕیاری نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە خۆی لە بڕیاری چاكسازی لە موچەو دەرماڵە دەبینێتەوە گردبونەوەو ئاماژە بەوەدەكەن: بەپێی بڕیاری نوێی حكومەت موچەكانیان دەبڕدرێت.