كۆمەڵگای خاڵخاڵان... هاوڵاتیان دژی نەبونی كارەبا هاولاتیان ناڕەزایی دەردەبڕن

14/12/2019 - 14:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لە كۆمەڵگای خاڵ خاڵانی سەر بەناحیەی شوان بەشێك لەهاوڵاتیان هاتنە سەر شەقام و ناڕەزاییان دەربڕی، كۆمەڵگای خاڵ خاڵان ماوەی چوار شەو رۆژە كارەبایان نییە و هیچ بەرپرسێك و فەرمانگەیەكیش بەدەمیانەوە نەچووە .

 

بەڕێوەبەری ناحیەی شوانیش رایگەیاند: هۆبەیەكی چاكسازی لە تۆڕەكانی كارەبا دروست دەكەین و كێشەی پێدانی كارەبا كەم دەكەینەوە هەوڵیش دەدەین ئەو سەرپێچیانە نەهێڵین كە لەلایەن بەشێك لەهاوڵاتیان كراوەتە سەر كارەبا.