تا شه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌ێت... به‌فر له‌م شوێنانه‌ ده‌بارێت

26/12/2019 - 14:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستانر ِایدەگەیەنێت، بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی سەرماوسۆڵە لە چەندین ناوچەی هەرێمی كوردستان بەفر باریوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای هاتنی كاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی بۆ سەر ناوچەكەمان، بەفر لە هەندێك ناوچەی شاخاوی باریوە وەك (كۆڕەك – هەندرێن – كارۆخ – ئارموشە – حاجی ئۆمەران – ناوچە شاخاوییەكانی دەوروبەری چۆمان – برادۆست – شیرین – پیران – قەلەندەر – سەنتەری سێڵكێ).

كەشناسی ئاشكراشیدەكات، شەپۆلەكە تاكو شەممەی داهاتوو بەردەوام دبێت و لە یەك شەممە كۆتایی پێدێت.