پیشبینی كه‌ش و هه‌وا.. ھەفتەی داھاتوو زۆرترین ناوچە سپی پۆش ده‌بێت

31/12/2019 - 14:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ده‌زگای كه‌شناسی كوردستان پێشبینی كه‌ش و هه‌وای بڵاو كرده‌وه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌مرۆ ئه‌م شەپۆڵه‌ کۆتای بێت و شەپۆلی داهاتو کە پێشبینی ده‌کرێت زۆرترین ناوچە سپی پۆش بكات.

پێشبینی:

لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆ سبەینێ بەگشتی ئاسمانی ھەرێمی کوردستان زیاتر نیمچە ھەور دەبێت ، پلەکانی گەرما بەرێژەی ٢پلەی سلیزی زیاتر روو لەنزمبوونەوە دەکات ، لەناوچە جیاجیاکان و ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای دھۆک، ھەولێر، ئیدارەی راپەرین کەش باراناوی دەبێت بەشێوەیەکی پچر پچر و بەرێژەیەکی مامناوەند بۆ کەم (٥-١٤ملم) لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا بەفربارین ئەبێت ، لەسنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ئاسمان زیاتر نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەھەندێک کاتی دوانیوەرۆ ، لەسنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک کەش ئاسایی و ئاسمان زیاتر ساماڵ و ھەندێک کات پەڵە ھەور دەبێت و لەکاتەکانی شەودا کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکە لاواز دەبێت و کەش ئاسایی دەبێتەوە لەتەواوی ناوچەکان .

هه‌روه‌ها سەرەتایی ھەفتەی داھاتوو شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌ و پێشبینی ده‌کرێت زۆرترین ناوچە سپی پۆش بێت.