دابەشكردنی موچە دواخرا

06/01/2020 - 09:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

هەرچەندە بڕیار بوو مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دابەشبکرێت، بەڵام دابەشکردنی مووچە بۆ ڕۆژی سێشەممە دواخرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بڕیار بوو رۆژانی ٥ و ٦ی كانوونی دووەم دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٠، بەڵام دابەشکردنی مووچە لە ٧ی کانوونی دووەم دەستپێدەکات، ڕۆژی سێشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت".

هاوکات سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی وتیشی" ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، هاوکات ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی کانوونی دووەم مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت".

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی ئاشكرایكردبوو هەموو ٥ی مانگێك دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دەستپێدەكات و بەپێی خشتەی داراییش یەكەمین وەزارەت پێشمەرگە موچە وەردەگرێت.