دۆلار بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبویەوە

07/01/2020 - 14:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

نرخی دۆلاری ئەمریكی لەبازارەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبویەوە.

ئەمرۆ سێ شەممە 7-1-2020 نرخی دۆلاری ئەمریكی لەبازارەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبویەوە بەشێوەییەك نرخی 100 دۆلار گەیشتە 123,750 دینار.

جێگای باسە بەهۆی گرژیەكانی ئەم چەند ڕۆژەی عێراق نرخی دۆلار بەردەوامە لەبەرزبونەوە ، سەڕەرای ئەوەی ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق 154 ملیۆن و 639 هەزار و 700 دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە تاوەكو نرخی دۆلار دابەزێتەوە، بەڵام نرخی دۆلار بەردەوامە لەبەرزبونەوە.