بەپەلە...سبەی موچە دابەش دەكرێت

12/01/2020 - 11:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دەست پێکردنی دابەشکردنی مووچەی ئاشکرا کرد و ڕوونکردنەوەی لەبارەی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە دا.

کەمێک پێش ئێستا، ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد، سبەی دووشەممە 13ی 2020، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی 2019ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ”بەهۆی هەندێک بابەتی هونەرییەوە، ئەم چەند ڕۆژە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە“.

بەپێی خشتەی مانگەکانی رابردوو بێت، سبەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان مووچەیان پێدەدرێت، ڕۆژانی دواتریش مووچەی یەکەی حەفتا و هەشتا و پاشان وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.