بۆچی دوێنێ مووچه‌ دابه‌شنه‌كرا..؟؟؟

14/01/2020 - 09:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو دوێنێ دووشه‌ممه‌ 13-1- 2020 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش بكرێت به‌ڵام ته‌نها مووچه‌ی لیواكان دابه‌شكرا‌و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.

به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، ده‌بوو رۆژی دووشه‌ممه‌ 13-1- 2020 مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام ته‌نیا مووچه‌ی لیواكان دابه‌شكرا.

له‌باره‌ی هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدونێكدا راگه‌یاند: هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵی دروست نه‌بێت، بڕیاریاندا دووشه‌ممه‌ ته‌نیا مووچه‌ی لیواكان دابه‌شبكرێت چونكه‌ تائێستا لیواكان به‌سیسته‌می بانكی مووچه‌ وه‌رناگرن بۆیه‌ ئه‌گه‌ر مووچه‌ی هه‌ردوو شوێنه‌كه‌ (دیوان و لیواكان) دابه‌شبكرابوایه‌ ئه‌وا گرفت دروستده‌بوو.

وتیشی: "ویستمان مووچه‌ی لیواكان دوانه‌كه‌وێت ‌و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14-1- 2020 مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت و پاره‌ی پێویست ئاماده‌كراوه‌ و هیچ گرفتێك له‌وڕووه‌وه‌ نییه‌".