لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد، هۆشداری دەدەن

14/01/2020 - 11:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەیەك لە دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەولێر دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و داوا لە حكومەت دەكەن داواكاریەكانیان جێبەجێ بكەن.

 

وەك بڕیاربوو ئەمڕۆ سێ شەممە، لەبەشێكی زۆر لەشارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندانی دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكردو لە شاری هەولێریش دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكان دەستیان بە خۆپیشاندان كرد.

 

خۆپیشاندەرانی هەولێر داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن هەوڵ و شەونوخنی چەندین ساڵیان بە فیڕۆ نەچێت و بە زوترین كات بە دەم داواكارییەكانیانەوە بێن كە خۆی لە دۆزینەوەو دامەزراندنیان لە دەزگاكانی حكومەت و كەرتی تایبەت دەبینێتەوە.