یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌ و پۆستێك یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

14/01/2020 - 11:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14-1- 2020 بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای كۆنگره‌ ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ سلێمانی كۆببێته‌وه‌ و چه‌ند بڕیارێك ده‌ربكات، له‌وانه‌؛ دانانی وته‌بێژی ئه‌و حیزبه‌.

زوبێر عوسمان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، له‌ لێدوانێكدا وتی: "له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌ستنیشان ده‌كرێت".

ئاشكراشیكرد: "بڕیار وایه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ وته‌بێژێك به‌شێوه‌ی كاتی بۆ حزب ده‌ستنیشان بكرێت، تا ئه‌و كاته‌ی په‌یڕه‌وه‌كه‌ هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌ و بڕیاری تایبه‌ت بۆ ئه‌م پرسه‌ش ده‌درێت".