ئاگاداریەك بۆ سەرجەم خاوەن مۆلیدە ئەهلیەكان

15/01/2020 - 13:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئاره‌زووى دانانى مۆلیده‌ى بێده‌نگیان هه‌یه‌.

 ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاگادارییه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، دوابەدوای بڕیاری پارێزگای هەولێر بۆ بێدەنگکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان کە دەبێ تا 1/5/2020، سەرجەمیان بکرێنە بێدەنگ (کاتم)، وێڕای جەختکرنەوەمان لەسەر ئەم بڕیارە، ئاگاداری هەر کەسێک دەکەینەوە ئارەزووی دانانی مۆلیده‌ی بێده‌نگى هەیە، تا 1/3/2020 ناوی خۆی لەلای لێژنەی مۆلیدەکانی پارێزگای هەولێر تۆمار بکات.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، تۆماركردنى ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌، بەپێی ڕیزبەندیی تۆمارکردن لە شوێنی ئەو مۆلیدانە دایانبنێن، کە بە بڕیارەکە پابەند نابن.