سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان دەست له‌كارده‌كێشێته‌وه‌

15/01/2020 - 16:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای تەواوبوونی خولی زستانەی پەرلەمان ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان دەست لەكاربكێشێتەوەو پۆستێكی حیزبی وەربگرێت.

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ سەرچاوەیەكی ئاگادار لەپارتی بەشارپرێسی راگەیاندووه‌ لەچوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی پارتی بڕیارە دوای تەواوبوونی پشووی پەرلەمان ئومێد خۆشناو سەرۆكی ئێستای فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان دەستلەكاربكێشێتەوەو پۆستێكی حیزبی پێبدرێت.

لەبارەی پۆستە نوێیەكەی خۆشناو سەرچاوەكە رایگەیاند، ئومێد خۆشناو دەكرێت بە بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان.

سەرچاوەكە، راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەم ئالوگۆڕەش بەكارێكی ئاسایی ‌و لەچوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی پارتی ناوبرد.