وەزیری دەرەوەی قەتەر گەیشتە هەولێر

15/01/2020 - 17:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 كه‌مێك پێش ئیستا وەزیری دەرەوە و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی قەتەر گه‌یشتنه‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هەرێمی کوردستان.

دوێنێ لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، "محەمەد عەلی حەکیم"، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "محەمەد عەبدولرەحمان" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، بە سەردانێک ده‌گاتە بەغدا.

ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر سه‌ردانی هه‌ولێری كردو  و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌.