له‌م شاره‌ی كوردستان دوو برا له‌سێداره‌دران

15/01/2020 - 18:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

(ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ی كانوونی دووه‌می 2020) دوو برا كه‌ خه‌ڵكی ئورمیه‌ بوون له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ئورمیه‌ له‌سێداره‌ دران.


رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، كه‌ چاودێری ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات، رایگه‌یاند: بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە، حوکمی سێدارەی دوو برای کورد بە ناوەکانی (داریوش دەروێشی) ٣٥ ساڵ و (دانش دەروێشی) ٢٧ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ئورمیە جێبەجێکرا.

به‌پێی راپۆرتی رێكخراوه‌كه‌: ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە پێنج ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی دوو برای دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و دواتر دەزگای دادوەری حکومەتی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەریاندا سەپاندبوو، لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا ئەوان لە بەندی ٣ و ٤ی بەندیخانەی ئورمیە راگیرا بوون.

هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه‌: ئەو دوو برایە خەڵکی گوندی دێلەوەری ناوچەی ئەنزەلی ئورمیە بوون و پێنج ساڵ پێش ئێستا لە رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا دوو برایان بە ناوەکانی (عاکف و کەمال یوسفی) کوشتبوو.

 


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved