ناوی تەواوی قوربانی و رزگاربوانی یەختەكەی یۆنان بڵاوكرایەوە

17/01/2020 - 16:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

دەزگاى لوتكە ناوی ئەو په‌نابه‌ره‌ كوردانە ئاشكرادەكات كە لە رووداوی یەختەكەی یۆنان ژێرئاوكەوتن و بەشێكیان گیانیان لەدەستدا.

 

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند: بە پێویستی دەزانن وردەكاری و روونكردنەوەی تەواو بخەینەڕوو لەبارەی بەدواداچوونەكانیان بۆ رووداوی ژێرئاوكەوتنی ئەو یەختەی 11ی ئەم مانگە لەنزیك دوورگەی پاكسوس كە بەهۆیەوە كۆمەڵێك هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بووە قوربانی.

 

روونیشیكردەوە: دەزگاكەیان بەردەوامە لەوەرگرتنی زانیاری لەبارەی ئەو ناوانەی لەلایەن كەسوكاری په‌نابه‌رانه‌وه‌ بەدەستیان گەیشتووە و ئەوانیش بەمەبەستی دیاریكردنی چارەنووسیان لەهەوڵی بەردەوامن.

 

لیستی ناوی په‌نابه‌ره‌كان: