سایتی زەمەن ودرۆیەکی شاخداری تر

18/01/2020 - 00:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سایتی زەمەن ودرۆیەکی شاخداری تر

گوایە ھەنگی لەدارادۆزیبێتەوە وبەڵگەی نھێنی ئاشکراکردبێت لەسەر دەست نووسێک کە ھەموو ئەندامانی لیژنەی دارایی دەیاندا بە ھێڤیدار ئەحمەدی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی بۆ تاوتوێکردنی وتێیدا دکتۆر شێرکۆ جەودەت ئەوەی نووسیوە کە نابێت خانەنشینی پلە تایبەت لە پەنجا لە سەدی کۆی مووچەکەی زیاتر بێت دوای تەواوکردنی پانزە ساڵ خزمەت وچل وپێنج ساڵ تەمەن واتا کەئەگەر یاسای خانەنشینی عیراق بۆ خانەنشینی پلە تایبەتەکان ھەشتا لەسەدی دانابێت ئەوا دکتۆر شیرکۆ داوای زۆر لەوە کەمتریشی پێشنیارکردوە بۆ ئەوانەی زۆرترین خزمەتی راستەقینەو وتەمەنی پێویستی یاساییان ھەیە کەئەمەش کەمترە لە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق ژمارە ٩-٢٠١٤وھەڵوێستی فراکسیۆنی یەکگرتووبوو لە ناوھۆڵی پەرلەمان وڤیدیۆوپرۆتۆکۆلی پەرلەمانیش تۆماریکردوە...ئێمەئەزانین ئەوبرادەرانە کوێیان دێشێت چونکە لەکۆتاییدا نەمانھێشت بە چوارساڵ خانەنشینی بە ھەشتا لە سەدی کۆی موەچەکەیان بمێنێت وەک جاران وتازە لێیان قەوماو خوای گەورەسەبووری ھەموولایەك بدات وخ ەڵکی بەم هەوڵ و هەواڵە چەواشە کارانە فریو ناخوات و هەڵوێستی ڕوون و ڕاشکاوی ئێمەیان بینی کە چۆن دژی خانەنشینی پلە باڵاکان وەستاینەوە بەو پارە زەبەلاحەو بەرگری سەرسەختمان لە مافی خەڵکی ستەملێکراو کرد.

 

 

سکرتێری رۆژنامەوانی

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووئیسلامی کوردستان