پەرلەمانتارێك: لە هەرێمدا 12 یاسایی خانەنشینی هەیە

18/01/2020 - 10:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە هەرێمدا 12 یاسایی خانەنشینی هەیە و ئێمە كۆی پرۆژە یاساكەمان ڕەتكردەوە.

 

م.ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو داوای بەركاركردنی یاسایی خانەنشینی عێراقمان كردبوو كە ئەو یاساییە تا ڕادەیەكی باش دادپەروەری تێدایە.

 

هەروەها ووتیشی: یاسایی خانەنشینی عێراق پێوەری بڕوانامەو ساڵانی خزمەت و تەمەنی خانەنشینی پێوەرە بۆ هەمو موچەخۆران وەك و جیاوازی لە نێوان پلە باڵاكان و فەرمانبەرانی ئاسایی نیە.

 

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: لە هەرێمدا 12 یاسایی خانەنشینی هەیە، ئێمە داوامان كرد یەك یاسایی خانەنشینی هەبێت بەڵام نە پەرلەمان نە حكومەت گوێی لە داواكارییەكەمان نەكرت.