كەشناسی باری كەش و هەوای سبەی پێنج شەممەی بڵاوكردەوە

22/01/2020 - 10:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای سبەی پێنج شەممەی خسته‌ڕوو، كه‌ پله‌كانی گه‌رما تاڕاده‌یه‌ك داده‌به‌زن.

كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: سبەی پێنج شەممە ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم هه‌ور ده‌بێت و لەزۆربەی ناوچەكان باران بارین دەبێت لەهەندێ ناوچەی شاخاویش بەفر دەبارێت.

لەپارێزگای هەولێر ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل ئەگەری باران بارین لەهەندێك ناوچە لەهەندێ كاتدا لەگەل نزمبونەوەی پلەكانی گەرما لەگەل بارینی بەفر لەناوچە شاخاویەكان لە كاتی شەودا ،نزمترین پله‌ی گه‌رما 5 له‌و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 10 پله‌، خێرایی باش له‌ نێوان 5 بۆ 15 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش  10 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.

له‌ سلێمانی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل باران بارینی پچر پچر لەهەندێ كات و  لەشەودا باران بارین زیاتر دەبێت لەگەل بارینی بەفر لەناوچە شاخاویەكاندا ،نزمترین پله‌ی گه‌رما 1 له‌و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 6 پله‌، خێرایی باش له‌ نێوان 5 بۆ 15 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 9 ـ 10 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.

له‌ دهۆكیش ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل باران بارینی پچر پچر لەهەندێ كات و لەگەل ئەگەری بارینی بەفر لەناوچە شاخاویەكاندا ،نزمترین پله‌ی گه‌رما 2 له‌و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 6 پله‌، خێرایی باش له‌ نێوان 5 بۆ 15 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش  10 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.

له‌ كه‌ركوك ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل ئەگەری كەمێك باران بارین لەكاتی بەیانی زودا پاشان ئاسمان بە نیمچە هەوری دەمینێتەوە،نزمترین پله‌ی گه‌رما 6 له‌و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 10 پله‌، خێرایی باش له‌ نێوان 5 بۆ 15 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش  10 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.