به‌هۆی رووداوێكی نه‌خوازراو تونێلی ده‌ربه‌ندیخان داده‌خرێت

22/01/2020 - 11:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان له‌ ئاگادارییه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، بەهۆی شۆرتێکی کارەباوە تونێلی دەربەندیخان داده‌خرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/1/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجی فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه‌، تا كاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ داده‌خرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، بەشی چاودێری و پاراستنى کارەبای دەربەندیخان خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکەن و کاری تێدا دەکەن، بۆیه‌ تونێله‌كه‌ داده‌خرێ، بۆیه‌ پێویسته‌ ئاگادار بن هاتوچۆ بەم شێوەیه‌ ده‌بێت:

1- بارهەڵگر لە هەردوو دیوی تونێل ڕادەگیرێ تا دەکرێتەوه‌.

2- ڕۆیشتن بۆ سلێمانی لەسەر شاخەوە بۆ ئۆتۆمبێلی بچووك ده‌بێت.

3- هاتن لە سلێمانییەوە لەسەر بەنداوی دەربەندیخانەوە بۆ ئۆتۆمبێلى بچووك ده‌بێت.