به‌په‌له‌... خۆیشاندان له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات

22/01/2020 - 12:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

کەمئەندامانی شاری هەولێر خۆپیشاندانێک دژی نادادپەروەریی لە مووچە، ساز دەکەن.

لەو خۆپیشاندانەدا هەموو خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی شاری هەولێر بەشداری دەکەن و داوای زیادکردنی مووچەی کەمئەندامی، دەکەن.

خۆپیشاندانەکە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 22-1-2020، لەبەردەم کۆمەڵەی ژین، ئەنجام دەدرێ.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک هاوکارییەکی مانگانە، بڕی 150 هەزار دینار بە کەمئەندامان دەدات.

کەمئەندامان بەتایبەت ئەوانەی رێژەی کەمئەندامییان بەرزە، پێیان وایە ئەو مووچەیە زۆر کەمە و بەشی ژیانی کەسێکی کەمئەندام ناکات.