هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ مامۆستایان

23/01/2020 - 09:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەرپرسی بەشی خۆیەتی و میلاکات لە بەڕێوەبەرایه‌تیی پەروەردەی شارەزوور ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیارێكى له‌باره‌ى پاره‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ ده‌ركردووه‌.

نەبیل حەمەساڵح، بەرپرسی بەشی خۆیەتی و میلاکات لە بەڕێوەبەرایه‌تیی پەروەردەی شارەزوور، له‌ لێدوانێكدا رایگەیاند: "دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 22-1-2020، وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاری دا بە چارەسەرکردنی کێشەی خەرجکردنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژی باخچەکانی منداڵان".

گوتیشی: "پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ڕێنماییەک، خەرجکردنی پارەی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی باخچەکانی منداڵان ڕاگرتبوو، بەڵام ئێستا هاوشێوەی مامۆستایانی وانەبێژی ناوەندەکانی دیکەی خوێندن، پارە بۆ ئەوانیش خەرج دەکرێت".