بەدەنگی ۷٦ په‌رله‌مانتار دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ به‌رێوه‌چوو

23/01/2020 - 12:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
ئەمڕۆ پێنچ شەممە 23-1-2020 دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكرد و لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا دەكرێت، دانیشتنەكەش بەدەنگی ۷٦ ئەندام بڕیاردرا بەداخراوی بەڕێوەبچێت.

وەفدی حكومەتی هەرێم پێكهاتبوون لە ئاوات شێخ جەناب؛ وەزیری دارایی و ئابووری، دارا ڕەشید؛ وەزیری پلاندانان، ئومێد سەباح؛ سەرۆكی دیوان و ئامانج رەحیم؛ سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، خالید شوانی ؛وەزیری هەرێم بۆ كارووباری نێوان هەولێر و بەغداد.

لەكۆبوونەوەكەدا وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی خستنەڕووی دەرئەنجامی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ حكومەتی فیدرالی سەبارەت بە (پڕۆژە بودجەی ساڵی 2020 و كەیسی نەوت)، بەڕێوەدەچێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، به‌ كۆی ده‌نگی 76 په‌رله‌مانتار دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆ به‌ داخراوی به‌رێوه‌ده‌چێت.