بەهۆی كاریكی بەرهەم ساڵحەوە راوێژكارێكی دەستیلەكاركێشایەوە

23/01/2020 - 15:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەرپرسێكی عێراقی بەهۆی دیداری سەركۆماری وڵاتەكەی و سەرۆكی ئەمریكا دەستی لەكار كێشایەوە.

میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردووەتەوە،كە ئەحمەد یاسری، راوێژكاری سیاسیی بەرهەم ساڵحی سەركۆماری عێراق دوێنێ دەستی لەكار كێشاوەتەوە.

هەروەك ئەو میدیایانە باسی دەكەن، ئەحمەد یاسری وەك ناڕەزایی دەربڕینێك دژی كۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكادەستی لەكاركێشاوەتەوە.

پێشتریش میلیشیای حزبوڵڵای عێراق هەڕەشەی لە بەرهەم ساڵح كردو رایگەیاند،ئەگەر لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆببێتەوە ئەوا لە بەغدا دەری دەكەن.