ڤیدیۆ... كاڵای قاچاخ، بەبێ گەمرگ و پشكنین داخڵی هەرێم دەكرێت

25/01/2020 - 09:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پەیوەندیدار ئاگادار كراوەتەوە كە كاڵای قاچاخ و بەبێ گەمرگ و پشكنین داخڵدەكرێت بۆ خواردنی خەڵكی كوردستانە.

 

عەلی حەمە سالح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: چوار مانگە سەرۆكایەتی حكومەت و وەزیرەكانم ئاگادار كردوەتەوە، نەك ڕێگری ناكرێت زیاددەكات و قاجاخچیەكان ھەڕەشە دەكەن، ئەو دەیان سەیارەی لە گرتە ڤیدیۆیەكەدا دەرەكەوێت كاڵای قاچاخەو بەبێ گەمرگ و پشكنین داخڵدەكرێت بۆ خواردنی خەڵكی كوردستانە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: لە جادەی پشتی باشماخەوە بە زەبری ھێز شەوانە زیاتر لە سەد بارھەڵگر ھێلكەو و و جگەرەو دوگی قاچاخ دەھێندرێت، نە گومرگ نە پشكنین، قازانجی یەك شەو یەك ملیۆن دۆلارە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئیبراهیم خەلیل و تاوەكو پەرویزخان بەدواداچونم كردوە بۆ قاچاخی و قۆرخكاری و گەندەڵی و بە ملیۆنێربوونی چەند بەرپرس و كۆمپانیایەكان، ھەمویم خستە بەردەست حكومەت .