لەحاجی ئۆمەران سێ ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا

25/01/2020 - 10:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی نزمبونەوەی پلەكانی گەرما لە سنوری حاجی ئۆمەران، بڕیاردراوە لە ناوەندەكانی خوێندن بۆ ماوەی سێ رۆژ بكرێتە پشوی فەرمی.


بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان ڕایگەیاند: دا بەهۆی بەفر بارینی زۆر و سەرماوسۆڵەیەكی توند بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان بڕیاریدا كە سێ ڕۆژ بۆ قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەكانی حاجی ئۆمەران بكاتە پشوو.

 

ئەوەشی خستەڕوو: لە رۆژی شەممە 25ی مانگەوە تاكو سێشەممە 28ی ئەم مانگە دەوامی خوێندن لە قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەكانی حاجی ئۆمەران رادەگیرێت.