پۆلیسی هه‌ولێر دۆزینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی دزراو ڕاده‌گه‌یه‌نێت

25/01/2020 - 16:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری مارسدیس لە شەقامی 60 مەتریی هەولێر دزرا، توانرا لە كەمتر لە پێنج كاتژمێردا شوێنی ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و تۆمەتبارەكانیش بناسرێن.

عەمید دلێر نەجات، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەراگەیەندراوێکدا وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ تێیدا ڕایگه‌یاندوه‌، "پاش ئەوەی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە بونی حاڵەتێكی دزیكردنی ئۆتۆمبێل ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ دەست بە رێكارە یاساییەكان كرا".

ئاماژەی بەوەشکردوە، دزییەكە كاتژمێر 7:00ی ئێوارە لە شەقامی 60 مەتری نزیك سایلۆی هەولێر رویداوە، كە ئۆتۆمبێلێكی مارسدیسی ژمارە هەولێر لە شوێنێك رایگرتوە، بەڵام لەلایەن چەند كەسێكەوە بردراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رونیكردەوە، دوای سكاڵا تۆماركردن لەلایەن خاوەنی ئۆتۆمبێلەكەوە لە نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، پشت بە كامێرای چاودێری و زانیارییەكان بەسترا، بۆیە كەسەكان ناسران، توانرا كەمتر لە پێنج كاتژمێر ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە، كە ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمانە و رادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە.

عەمید دلێر ئەوەشی خستەڕو، لێكۆڵینەوە بۆ ئەو دۆسیەیە كرایەوە و دادوەر بڕیاریدا بەپێی ماددەی 452 لە یاسای سزادان، تۆمەتبارەكان قۆڵبەست بكرێن و سزا بدرێن.