نرخی مریشک به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوویه‌وه‌

25/01/2020 - 16:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە.

شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ڕایگەیاند" بەهۆی نزنبووەنەوەی پلەکانی گەرماو سەرماو زۆری تێچووی بەرهەمهێنانی مریشک لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنان، نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزبۆتەوە، بەڵام ئەم بەرزبوونەوەیە کاتییە".

ناوبراو بۆ زه‌مه‌ن وتیشی" هەرکاتێک لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی مریشک بگاتە دوو هەزارو ٥٠٠ دینار بۆ هەر کیلۆیەک، ئەوا ڕێگری دەکەن لە هەناردەکردنی".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ لە ئێستادا نرخی کیلۆیه‌ك مریشک لە بازاڕدا بۆ سێ هەزارو ١٠٠ دینار بەرزبۆتەوە".