کەشناسی ساردترین ناوچەی ئه‌مڕۆی هەرێم ئاشکرا دەکات

25/01/2020 - 17:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ساردترین ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ساردترین ناوچەی هەرێم حاجی ئۆمەرانە.

 به‌پێی ڕاگەیەندراوەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ستكوردیو  كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ حاجى ئۆمه‌ران تۆماركراوه‌ كه‌ -٨ پله‌ ژێر سفری سیلیزی بووه.

نزمترین پلەكانی گەرمای تۆماركراوی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/١/٢٥ لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان:

حاجی ئۆمەران: -٨
كانی ماسی: -٦
بامەڕنێ: -٢
ئامێدی: -١
پیرمام/ هەڵشۆ: سفری سیلیزی
سلێمانی /دهۆك: ٣
هەڵەبجە: ٤
هەولێر: ٦
كەركووك: ٧