"ئەمریکا چەند بنکەیەکی سەربازی لە هەرێمی كوردستان دروستدەکات"

25/01/2020 - 18:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

رۆژنامه‌ى (الشرق الاوسط) ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25ى كانونى دووه‌مى 2020 بڵاويكرده‌وه‌: ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان سه‌رقاڵى گفتوگۆكردنه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى چه‌ند بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى و بڵاوكردنه‌وه‌ى 2000 سه‌ربازى خۆى له‌ چه‌ند ناوچه‌يه‌كى هه‌رێم.

باسی لەوەشکردووە: "چه‌ند پێشنيارێك هه‌يه‌، بۆ به‌هێزكردنى بوونى سه‌ربازى ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، يه‌كێك لە پێشنياره‌كان گفتوگۆكردنه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم بۆ دروستكردنى بنكه‌ى سه‌ربازى له‌ چه‌ند ناوچه‌يه‌ك له‌ هه‌رێم".

رۆژنامه‌كه‌ ناوى شوێنه‌كان و ژماره‌ى ئه‌و سه‌ربازانه‌شى ئاشكرا كردووه‌ و ده‌ڵێت: "باس له‌ كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى له‌ نزيك سلێمانى و باشوورى هه‌ولێر و نزيك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كراوه‌، هه‌روه‌ها به‌رزكردنەوەى ژماره‌ى هێزه‌ ئه‌مريكييه‌كان له‌ 500 سه‌ربازه‌وه‌ بۆ 2000 سه‌رباز، سه‌ربارى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى كه‌ له‌ عێراقدا هه‌ن".