كەمپەینێك بۆ گێڕانەوەی پلەبەرزكردنەوەفەرمانبەران رادەگەیەنرێت

26/01/2020 - 08:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەهۆی ئەوەی ماوەی 6ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی راگرتوە تائێستاش بریاری دەستپێكردنەوەی نەداوە لەئێستادا فەرمانبەران و موچە خۆران كەمپەینێك بۆ گێڕانەوەی ئەو مافەی خۆیان رادەگەیەنن.
لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك فەرمانبەران كەمپەینێكیان بۆ گێڕانەوەی پلەبەرزكردنەوەی خۆیان راگەیاندوە و راشیدەگەیەنن داواتان لێدەكەین چیتر بە بیانووی قەیران ئەم مافەمان پێشێل و زەوت مەكەن و بە زووترین كات بۆمان بگێڕنەوە، لەكاتێكدا ئەم داواكارییە دەكەین كە دڵنیاین داهاتی حكومەت تەواو زیادی كردووە و زۆر بەئاسانی دەتوانرێت كەڤەڕی پلەبەرزكردنەوەكانمان بكات.

كەمپینێك بۆ گێڕانەوەی مافی پلەبەرزكردنەوە"تەڕفیع"

بەڕێزان/ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران
سەرۆكایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران
وەزارەتی دارایی و وەزیرەكان

دوای ٦ ساڵ لە ڕاگرتنی مافی یاسایی پلەبەرزكردنەوەمان، وەك فەرمانبەرانی كوردستان، داواتان لێدەكەین چیتر بە بیانووی قەیران ئەم مافەمان پێشێل و زەوت مەكەن و بە زووترین كات بۆمان بگێڕنەوە، لەكاتێكدا ئەم داواكارییە دەكەین كە دڵنیاین داهاتی حكومەت تەواو زیادی كردووە و زۆر بەئاسانی دەتوانرێت كەڤەڕی پلەبەرزكردنەوەكانمان بكات..

ئەم كابینەیە وەك دەگووترێت و لێی چاوەڕێ دەكرێت كابینەی گێڕانەوەی مافەكانمان و چاكسازییە، بەڵام بە زەوتكردنی پلەبەرزكردنەوەكانمان ئەم بانگەشەیە دەچێتە ژێرپرسیار و پەرلەمانتارانیش كەمتەرخەم دەردەچن لەبەرامبەر دەنگدەرانیان و جێگری سەرۆكی حكومەتیش لە بانگەشەی هەڵبژاردنی چەندین جار ئاماژەی دا بە كارا كردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، كەچی ئەوە زیاتر لە شەش مانگە هیچ ئاسۆیەك بەدی ناكرێت و تەنانەت كەس باسیشی ناكات، تەنانەت ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لە ڕوونكردنەوەیەكیدا بەڕوونی دەڵێت پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ناگەڕێتەوە تا كۆتایی قەیرانی دارایی، كەچی پەرلەمانتارانی سەربە پارتەكەی جەنابی وەزیری دارایی چەندین جار ڕایانگەیاندووە كە داهاتی حكومەت تەواو زیادی كردووە و هیچ قەیرانێك نەماوە، خۆشمان ئەم ڕاستییە باش دەزانین.