بەوێنە، بەڕێوەچونی ڕێوڕەسمی 26 ەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

06/02/2020 - 11:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لەبەربەیانێكی نەوەدەكانی رابردوودا و لەنێو نائومێدی و بێ هیوایی خەڵكی كوردستان و هەڵگیرسانی شەری ناوخۆدا حیزبێكی بێ چەك و میانەرە و خۆی رادەگەیەنێت ئەویش یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە.

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە6/2/1994 لەدەستپێكی شەری ناوخۆی هەرێمی كوردستاندا كەئەوكات لەنێوان چەندهێزێكی هەرێمی كوردستاندا دەستی پێكردبوو خۆی راگەیاندو یەكەم بەیاننامەی خۆی بڵاو كردەوە و ئەمرۆ 6/2/2020 یادی راگەیاندنی خۆی دەكاتەوە 26ساڵ تێپەر دەبێت بەسەر بڵاوكردنەوەی یەكەم بەیاننامەی خۆیدا. .

یەكگرتووی ئیسلامی توانی لەماوەیەكی كەمدا ببێتە جێی ئومیدی خەڵكی كوردستان و جێگەی خۆی لەدڵی هەمواندا بكاتەوەو لەناو ماڵ و گەرەك و كۆڵانەكاندا باس باسی یەكگرتوو بیت كە چۆن حیزبیك بەبێ بونی چەك و هیزی عەسكەری خۆی راگەیاندوە بانگەشەی مەدەنی بوون و دیموكراسی دەكات.

هەر ئەوكات زۆریك لە هێزە سیاسیەكان و بەشێك لە خەڵكی كوردستان دەیان وت كە ئەم حیزبە ناتوانی گەشە بكات بەتایبەتی لە كەشو هەوایەكی وادا كە هەرحیزبیك لە هەریمی كوردستان بونی هەبیت پێویستە لەگەڵیدا هێزی عەسكەریشی هەبێت.

لەئێستادا 26ساڵ بەسەرراگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیدا تێ دەپەرێت و یەكگرتو توانی لەماوەی ئەو تەمەنەدا كە هەیتی بەسەدان كاری خێرخوزی و مرۆڤ دۆستی ئەنجامبدات و لەچەندین هەڵبژاردنی ناوخۆی هەرێم و عێراقدا بەشداری بكات و دەستێكی باڵای هەبێت لە ئەنجامدانی چاكسازیدا و لەوپیناوەشدا دووجار بارەگاكانی لە بادینان سوتێران و دەیان كادریشی شەهید كران.

 

یەكگرتوو لەچەند خولێكی پەرلەمانی كوردستاندا وەك حیزبێكی ئۆپۆزسیۆن بووە لەم خولەی ئێستاشدا 5پەرلەمانتاری هەیەو بەوتەی ریواز فایەق سەرۆكی ئێستای پەرلەمان باشترینی فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆنە.

یەكگرتوو لەماوەی ئەو 26ساڵەدا سەدان و هەزاران كادری بەتواناو دەست پاكو نیشتمان پەروەری پێگەیاندو پێشكەشی خەڵكی كوردستان كردن و لەئێستاشدا یەكگرتوو چوەتە قۆناغێكی نوێ و خەڵكی كوردستان ئومێدی گەورەیان بەم حیزبە هەیە.

 

ئەلبوومی وێنەکان