ڤیدیۆ... زانیاری لەسەر ڕوداوێكی هاتوچۆی دهۆك ئاشكرادەكرێت

06/02/2020 - 11:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك زانیاری لەبارەی روداوێكی هاتوچۆ بڵاودەكاتەوە كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەنگدانەوەیەكی زۆری لێكەوتەوەو زۆركەسیش پرسیاریان لەبارەی ئەو روداوە كردوە.

 

ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك رایگەیاند: ئەو ڕوداوە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕویداوە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان سەنی كەوتۆتە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەوە.

 

وتیشی: روداوەكە لەناحیەی چڕەی سەر بەقەزای شێخانی پارێزگای دهۆك رویداوە، بەوهۆیەشەوە، بەهۆیەشەوە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سەنیەكە، كە سێ كەس (دوو ئافرەت و پیاوێك) بوون هەرسێكیان برینداربون .