"پێش دابینكردنی بودجە، شەڕی پشك پشكینەی كۆمپانیاكانی دەسەڵات بەڕێوەدەچێت"

06/02/2020 - 12:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئەوەی لەڕابردوو و لە ئێستاشدا دەگوزەرێ پێمان دەڵێ پێش دابینكردنی بودجە، شەڕی پشك پشكینەی كۆمپانیاكانی دەسەڵاتەو بڕیاری یەكلایی كردنەوەی جێ بەجێكردنی هەر پرۆژەیەك دەدات .

 

خدیجە عبدالجبار ئەحمد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند: پێم سەیرە حكومەت بڵێ تێچووی یەك كیلۆمەتر دروستكردنی ریگا لە هەولێر ئەوەندەیە و بۆچی لەسلێمانی ئەوەندەیە!!!!، ئاخر خۆ ئەمە كڕینی كیلۆیەك برنج و فاسۆلیا نیە قەرار بێت لەهەموو شوینێ وەك یەك بێت مادام كیلۆ هەر كیلۆیە .

 

هەروەها ووتیشی: ئەژماركردنی هەر بڕگەیەك لە پرۆژەیەكدا حساباتی خۆی هەیە لەسەر بنەمای وردكردنەوەی بڕگەكان ( break down ) بەپێی ستانداردی ئەندازیاری ،نرخی تیچوونەكەی بەپێی نرخی ڕۆژ لە بازاڕدا دیاری دەكرێت،دواتر بەپێی یاسای بەڵێندەرایەتی ڕێژەی قازانج دەخرێتە سەر نرخی بڕگەكە و سەقفی سەروو و خواری دیاری دەكرێت لەلایەن تیمی ئەندازیاریەوەو دواتر بەریگەیەكی شەفاف و بەپیی رینمایی گریبەستە حكومیەكان پرۆسەی كەمگیری بۆ دەكرێت.

 

ئەوەشی خستەڕوو: ئیتر چۆن دەكرێ بە دریژی و كیلۆمەتر حسابی بكەیت؟ ئاخر خۆ هەر دریژی حساب نیە ،پانی شەقامەكە چەندە ؟ چەند لاینە ؟چ سیستم و پێكهاتەیەكی تری لەخۆگرتووە ،تایبەتمەندی خاكەكەی چۆنە ،چەندە بڕین و پڕكردنەوە ( cut )& ( fill )ی دەوێ ؟، بۆنمونە دیزاینی بناغەی ( Foundation) قوتابخانەیەك لە شارەدێی تەوێڵە كە شاخی بۆ ببڕیت ،هەمان دیزاینی بناغەی قوتابخانەیەك نیە لە شارەزوردا كە زەویەكەی زۆنگاو بێت ! مەگەر دەكرێ بڵێین قوتابخانە هەر قوتابخانەیە؟.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: بەداخەوە ئەوەی لەڕابردوو و لە ئێستاشدا دەگوزەرێ پێمان دەڵێ پێش دابینكردنی بودجە بەتایبەت بۆ پرۆژە گەورەكان ، شەڕی پشك پشكینەی كۆمپانیاكانی دەسەڵات بڕیاری یەكلایی كردنەوەی جێ بەجێكردنی هەر پرۆژەیەك دەدات .
ئەندازیار