میدیای یەكێتی: قەیرانی غاز لەسلێمانی بوونی نیە؟!، بەپێچەوانەوە هاوڵاتیان گردبونەوە

06/02/2020 - 13:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە میدیای یەكێتی بڵاویكردەوە كە غازی زیاتر بۆ هەولێر و دهۆك دەنێردرێت و قەیرانی غاز لەپارێزگای سلێمانی بوونی نیەو لەرێژەی پێشووتر زیاتر غاز بۆ سلێمانی دەنێرێت، بەڵام ئەمڕۆ ژمارەیەك هاوڵاتی بەهۆی نەبونی غازەوە گردبونەوە.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە 6-2-2020، میدیای فەرمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بڵاویكردەوە قەیرانی غاز لەپارێزگای سلێمانی بوونی نیەو لەرێژەی پێشووتر زیاتر غاز بۆ سلێمانی دەنێرێت كە ئەمە لە كاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ بەشێك لەهاوڵاتیان بەهۆی ئەوەی غازیان دەست نەكەوت فلكەی مامە ڕیشەیان لە سلێمانی داخست.

 

جێگەی باسە ماوەی چەند ڕۆژێكە قەیرانی گرانی و كەمی غاز لە هەرێمی كوردستان دروستبوەو ئەمڕۆش پێنج شەممە نرخی یەك لیتر غازی شل بۆ ئۆتۆمبێل گەیشتە 500 دینار.