لەدوای خۆپیشاندانەكەی عەربەت، پێدانی كارەبایان كەمی كردووە

08/02/2020 - 09:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لەدوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەشێك لە هاوڵاتیانی ناحیەی عەربەت بەهۆی كەمی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی و كەمی خزمەتگوزاری گردبونەوە، لەئێستادا پێدانی كارەبایان زیاتر كەمی كردووە.

 

چەند هاوڵاتیەكی دانیشتوی ناحیەی عەربەت بە كوردیویان ڕاگەیاند: ئێمە هەفتەی ڕابردوو گردبونەوەیەكمان ئەنجامداو تیایدا داوامان كرد كێشەی كەمی كارەبای ناحیەكەو خراپی خزمەتگوزارییەكان چارەسەر بكرێت، بەڵام بەپێچەوانەوە لەدوای خۆپیشاندانەكە پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا كەمی كردووە.

 

جێگەی باسە هەفتەی ڕابردوو بەشێك لە هاوڵاتیانی ناحیەی عەربەت گردبونەوەو ڕێگەی سەرەكی عەربەت سلێمانیانیان بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا داخست.