لەسەر تاقیكردنەوەی توانستی زانستی لەهەرێم، ڕونكردنەوە دەدرێت

08/02/2020 - 10:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێنمایی نوێ بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی لە هەرێم دەخاتەڕوو ڕایدەگەیەنێت: زانكۆكان سەرپشكن لە دیاریكردنی كاتی تاقیكردنەوەكان و ماوەی كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا كە بە ژمارە 3343 لە 6/2/2020، ڕایگەیاند: تاقیكردنەوەی توانستی زانستیی ڕۆژی دووشەممە 10/2/2020 ئەنجام دەدرێت لە سەرجەم زانكۆكان بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرا و زانكۆكان سەرپشكن لە دیاریكردنی كاتی تاقیكردنەوەكان و ماوەی كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان لە هەر بەشێكی زانستی لەلایەن لیژنەی تاقیكردنەوەكان دیاری دەكرێت ئەمەش بە گوێرەی ماوەی پێویست بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەكان دەبێت.

 

ئەوەشی خستەڕوو: وەڵامدانەوەی تاقیكردنەوەكان تەنیا بە قەڵەم جافی ڕەنگی شین دەبێت و ڕێگە نادرێت بە بەكارهێنان و بردنەژوورەوەی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و تەكنەلۆژیا وەكوو مۆبایل و كاتژمێری زیرەك .

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: نابێت خوێندكاران ئامێری حاسیبە لەگەڵ خۆیدا بباتە هۆڵی تاقیكردنەوە، بەڵكوو ئەگەر پێویست بێت لەلایەن زانكۆوە دابین بكرێت .