هۆشداری لەسەر هاتنی شەپۆلێكی سارد دەدرێت، یەك هەفتە دەخایەنێت

08/02/2020 - 11:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ شەممە (8-2-2020) سادق عەتییەی كەشناسی عێراقی پێشبینییەكانی خۆی لەسەر كەشوهەوای سەرجەم شارەكانی عێراق خستەروو ، هۆشداریشدا لە هاتنی شەپۆڵێكی زۆر سارد .

 

لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك ، سادق عەتییە نوسیویەتی : لە سبەی یەك شەممە (9-2-2020) پێشبینی هاتنی شەپۆڵێكی ساردی و هەوای توندی جەمسەری دەكرێت ، لەگەڵ بایەكی خێرایی مامناوەند ، كە لە باكوری رۆژئاواوە روو لە عێراق و ناوچەكانی تری باكوری بكات .

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: بەهۆی ئەو شەپۆڵە ساردییە ، نزمبوونەوەیەكی بەرچاوی پلەكانی گەرما روودەدەن ، بە تایبەتی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت ، لە پاشان لە كاتی شەو یان بەرەبەیانی رۆژی دوو شەممە ئەو شەپۆڵە ساردییە روو لە هەموو شارەكانی تری عێراق دەكات .

 

سادق عەتییە پێشبینشكردووە: لەگەڵ بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ، لەمڕۆوە لە هەموو ناوچەكانی دهۆك و زۆربەی ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و باكوری هەولێر بەفردەبارێت ، توندی ئەو شەپۆڵەش تاكو رۆژی سێ شەممە بەردەوام دەبێت و ، لە رۆژی هەینی داهاتووش توند ئەو شەپۆڵە ساردییە كەمدەبێتەوە .