سبەێنێ وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات

08/02/2020 - 12:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بڕیارە سبەی یەك شەممە، وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆ لە بارەی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد تایبەتیش لە بارەی كشتوكاڵ و ئاو، سەردانی بەغداد دەكات.

 

حسێن حەمە كەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند: ڕۆژی یەك شەممە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە سەرۆكایەتی وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات و وەفدەكە لەگەڵ وەزیرانی بازرگانی و كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی عێراق كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆ لە بارەی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد تایبەتیش كشتوكاڵ و ئاو.

 

ئەوەشی خستەڕوو: لەو سەردانەدا داوا دەكەن لە دەركردنی بڕیار و ڕێنمایی تایبەتمەند، هەرێمی كوردستان ڕەچاو بكەن، بۆ ئەوەی جوتیاران نەبنە قوربانی.