ئاوی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان كەمیانكردووە

08/02/2020 - 12:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئاستی ئاوی دەریاچەكانی دوكان و دەربەندیخان دابەزیووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاوی كەمتریان تێدایە و ئەوەش بۆ كەمی بڕی بارانبارینی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە.

 

حەمە تاهیر ئەحمەد بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕاگەیاند: بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان هەشت مەتر كەمترە و ٣ ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە و لە ساڵی ڕابردووشەوە تا ئێستا ٤ ملیار مەتر سێجا ئاوی بەنداوەكە دابەزینراوە.

 

هەروەها ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو ٧ ملیار مەتر سێجا ئاو هاتووەتە ناو بەنداوەكە و توانراوە بڕی ملیارێك و ٥٠٠ مەتر سێجای لێ گلبدرێتەوەو ئەو بڕە ئاوەی ئەمساڵ گەیشتووەتە بەنداوی دەربەندیخان ٣٠٪ ئەو بڕە ئاوەیە كە ساڵی ڕابردوو هاتووەتە بەنداوەكە.