هەولێر... ڕوداوێكی هاتوچۆ برینداری لێكەوتەوە، شۆفێرێكە سەرخۆش بووە

08/02/2020 - 12:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس برینداربوون كە شۆفێری ئۆتۆمبێلی سەرپێچیكار سەرخۆش بووە.

 

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند: كاتژمێرهەشتی سەر لەبەیانی ئەمرۆ یارس ێكی تایبەت لەهەولێر بەرەو مەخموربەخێراییەكی زۆر دەرۆیشت وە كاتێك گەیشتە پێش قەپانی مامزاوا كۆنترۆلی لەدستداو چوە دیوەكەی تری شەقامەكەوە.


ئەوەشی خستەڕوو: ئەو سەیارە خۆی كێشا بە پاسێكی هایس وەلە ئەنجامی روداوەكە سێ كەس بریندار بون كەدوانیان شوفێر وسەرنشینی یرسەكە بون وەلەلێكۆلینەوە دەركەوت كەشوفێری یارسەكە وسەرنشینەكەی كە هەردوكیان عەرەب بون برێكی زۆری مادەی سەرخۆشكەریان خواردبۆوە كە ئەمەش وای كردبو بەم شێوەیە لێخورین بكەن.