قائیمقامی پێنجوێن هۆشداری ده‌دات

08/02/2020 - 14:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

قائیمقامی پێنجوێن هۆشداریدایە سەرجەم شۆفێران، كە بە بێ بەستنی زنجیر هاتوچۆی ناوچە شاخاوییەكان نەكەن.

زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن به‌ ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، "لە حاڵەتی چونی شۆفێران بۆ ناوچە شاخاوییەکان، دەبێت پێداویستی تایبەت بە لێخورینی ئۆتۆمبێل لەگەڵ خۆیاندا ببەن، چونكە رێگای هاتوچۆ لەو ناوچەیە بەبێ زنجیر زەحمەتە و ئاستەنگ بۆ شۆفیران دروستدەكات".

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم تیمەكانیان و ئامێرەکانی هاتوچۆ و شارەوانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و ئامادەكاری تەواو كراوە تا لەكاتی بارینی بەفرێكی زۆر لەناوچەكە ڕێگەی گواستنەوە دانەخرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا بارودۆخەكە ئاساییە و هیچ مەترسی لە سەر داخستنی ڕێگاكانی سنورەكە بەهۆی بارینی بەفرەوە نیە.

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانی شەودا و پلەکانی گەرماش بە ڕێژەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.

ئ.م