دهۆك... لەڕوداوێكدا دوو خوشك گیانیان لەدەستدا

09/02/2020 - 11:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی دهۆك ڕایدەگەیەنێت: لە دهۆك ئۆتۆمبێلێك دوو منداڵ كە خوشكی یەك بوون شێلاو هەردوو خوشكەكە گیانیان لەدەستدا، شۆفێرەكەش خۆی ڕادەستی لایەنە ئەمینەكان كرد.

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی دهۆك بڵاویكردەوە كە كاتژمێر 5:24 خولەكی ئێوارەی شەممە ئۆتۆمبێلێك لە سەنتەری دهۆك نزیك بەنزینخانەی شۆڕش دوو منداڵی شێلا كە لە رەگەزی مێن وخوشكی یەكترن و تەمەنیان چوار ساڵ و شەش ساڵانە و بەیەكەوە ئەو دوو خوشكە گیانیان لەدەستدا .

 

ئەوەشی خستەڕوو: شۆفێرەكە كە هەڵاتبو دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد و لە قەزای خورماتوەوە هاتوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.